یه‌كگرتوو: به پرۆژه‌یه‌كی نوێوه سه‌ردانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
حزبه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، یه‌كگرتووی ئیسلامیش ده‌ڵێت، بڕیارمانداوه به پرۆژه‌یه‌ك سه‌ردانی حكوومه‌ت بكه‌ین، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجامێك، ئه‌وا له حكوومه‌ت ده‌كشێینه‌وه، له‌به‌رانبه‌ریشدا كۆمه‌ڵی ئیسلامی هاوڕایه له‌وه‌ی وازهێنان له حكوومه‌ت باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌م دۆخه‌ی كوردستان.
ئێستا كه‌شتییه‌كه‌ی حكوومه‌ت، كه‌وتووه‌ته نێو ده‌ریایه‌كی پڕ له شه‌پۆڵ، بۆ ده‌ربازبوون له شه‌پۆڵه‌كانیش، پێویسته تیمی كه‌شتیوانه‌كه به یه‌كه‌وه بڕیارێك بده‌ن، تا كه‌شتییه‌كه له نقوم بوون بپارێزن.
به‌ڵام ئێستا یه‌كگرتووی ئیسلامی، كارتی زه‌ردی به‌رزكردووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت، دوای جه‌ژن دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت داده‌نیشین، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجامێك، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه، ئیدی له حكوومه‌ت ده‌كشێینه‌وه.
پێنج حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی باشووری كوردستان، هه‌رچه‌نده پێكه‌وه به‌شداريیان له دروستكردنی كابینه‌ی هه‌شت كرد، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ فراوانبوونی قه‌یرانه‌كان، هه‌ر لایه‌ی قسه‌یه‌كی دیكه ده‌كات، ئه‌وه‌تا كۆمه‌ڵی ئیسلامی گه‌یشتۆته ئه‌و رایه‌ى، كه پارتی به ته‌نیا جێبێڵن.
بيانووى كشانه‌وه‌ی حزبه‌كان له حكوومه‌ت جیاوازن، به‌شێكیان به پرۆژه‌وه ده‌یانه‌وێ جووڵه به كه‌شتییه‌كه‌ی حكوومه‌ت بكه‌ن، هه‌ندێكیشیان ته‌نیا پارتی به وه‌ستانی كه‌شتییه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.