هێزهكانی پێشمهرگه و ئاسایش پلانی پاراستنی كهركووكیان داڕشتووه
K24 - ههولێر:
پێشمەرگە و ھێزە ناوخۆییەکانی کەرکووك پێکەوە پلانیان داڕشتوە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی کەرکوک لەجەژندا و ھەموو ھەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە کە ڕێگربن لەھەر پەلامار و ھێرشێکی داعش چ بۆ ناو شار بێت یاخود بۆ سەر سەنگەرهکان، فەرماندەکانی پێشمەرگەیش دەڵێن: تا لەسەنگەرەکان بین، ڕێگری دەکەین لەپەلامارەکانی داعش.
شەش چەژنە ھێزەکانی پێشمەرگە کەرکووك دەپارێزن، ناوبەناویش لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی عێراق، باس لەوە دەکرێت کە پێشمەرگە بۆ شەڕی داعش ھاتۆتە کەرکووك و پێویستە دوای تەواوبوونی ئەو شەڕە ئەوان بکشێنەوە, بەڵام ئەم فەرماندەیە پێشمەرگە دەڵێت: ھێزەکانمان لەسەنگەرەکانی کەرکووك ھەرگیز ناکشێنینەوە.