محەمەد ئۆجەلان وردەكاری لەبارەی رەوشی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەخاتەڕوو

عەبدوڵڵا ئۆجەلان پێی گوتم، دەتوانین لە ماوەی شەش مانگدا كێشەكان چارەسەر بكەین
kurdistan24.net

K24 – ئامەد

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان، محەمەد ئۆجەلان زانیاری لەبارەی سەردانەكەی بۆ ئیمڕالی و كۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلانی برای خستەڕوو.

محەمەد ئۆجەلان گوتی: "كاتژمێرێك لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان كۆبوومەوە و تەندروستی زۆرباشە".

برای ئۆجەلان گوتیشی: "لەو سەردانەمدا بۆ ئیمڕالی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان باسمان لەوەكرد".

ئەوەشی خستەڕوو: " لەمەودوا كار بۆ ئاشتی دەكەین، عەبدوڵڵا ئۆجەلان پێی گوتم، ئەگەر توركیا رازی بێت پڕۆژەم بۆ ئاشتی ھەیە، دەتوانین لە ماوەی شەش مانگدا كێشەكان چارەسەر بكەین، بەڵام دەبێ حكوومەتی توركیاش ھەنگاو بھاوێژێت".

دوای ئەوەی حكوومەتی توركیا بەبۆنەی جەژنی قوربان مۆڵەتی بە كەسوكاری ئۆجەلاندا سەردانی ئیمڕالی بكەن، دوێنێ محەمەد ئۆجەلان سەردانی ئیمڕالی كرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلانی برای كۆبووەوە.