گواردیۆلا ترسی له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له چامپیۆنز لیگ پیشاندا
گواردیۆلای به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری مانچێسته‌ر سیتی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هێشتا تیپه‌كه‌ی بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان ئاماده نییه، له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش له چامپیۆنز لیگ بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی ده‌خاته ڕوو.
پێپ گواردیۆلا، راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بورسیا مونشنگلادباخ ده‌ڵێت: له 3 هه‌فته‌ی رابردوو من له بارێكی باش بووم، چونكه سه‌ركه‌وتمان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وه هه‌موو شتێكه، ئه‌و رێگه‌یه‌ی ئێستا یاری پێ ده‌كه‌ین به‌س نییه بۆ بردنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كه‌مان له چامپیۆنزلیگ.
گواردیۆلا له باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بۆروسیا مۆنشنگلادباخ ده‌ڵێت: ئه‌وان تیپێكی ئازا و خاوه‌نی راهێنه‌رێكی ئازان، یه‌كێكن له باشترین تیپه‌كان و خاوه‌نی به‌هره‌مه‌ندترین یاریزانه‌كانن له ئێستادا، كوالێتیه‌كی به‌رزیان هه‌یه، من ئه‌وان ده‌ناسم و تیپێكی زۆر باشن و ره‌نگه تووشی كێشه‌مان بكه‌ن.
بۆ ئه‌م یارییه‌ش یه‌كسان بوون ئه‌ركمان زه‌حمه‌ت ده‌كات به‌تایبه‌ت به‌هۆی بوونی بارسێلۆنا له كۆمه‌ڵه‌كه‌مان.
بڕیاره ئه‌مڕۆ له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنز لیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی میوانداریی یانه‌ی بورسیا مونشنگلادباخی بكات، له ریزه‌كانی ئه‌م یانه‌یه ئه‌ڵمانییه یاریزانێكی ئاستبه‌رزی كورد ده‌بینرێت به نێوی (مه‌حموود داود) كه كوردێكی رۆژئاوای كوردستانه و له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵیش گواردیۆلا داوای گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی كرد، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه‌كه هه‌ر زوو گرێبه‌سته‌كه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه.