به ڤيديۆ.. وه‌رزشكارێكی میسری جیهان سه‌رسام ده‌كات
ئیراهیم حه‌مه‌دتو ورزشكاری میسری له پارائۆلمپیكی ریۆ دی جانیرۆ له به‌رازیل جیهان سه‌رسام ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له‌و یارییه شكست ده‌خوات.
وه‌رزشكاری میسری كه دوو ده‌ستی نییه، بۆ یاری تێنس به‌سه‌ر پێیه‌ك راده‌وه‌ستێت و به پێیه‌كی تر و ده‌می یاری ده‌كات. له كاتێكدا كه یاری تێنس پێویستی به دوو ده‌ست و دوو پێ هه‌یه.
حه‌مه‌دتو ته‌مه‌نی 43 ساڵه و 33 ساڵ به‌ر له ئێستا به‌هۆی رووداوێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌ردوو ده‌ستی له ده‌ستدا و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له ماڵ مایه‌وه و سه‌رباری هه‌وڵی خێزان و دۆستانی ئاماده نه‌بوو پچێته ده‌ره‌وه. پاش تێپه‌ربوونی ماوه‌یه‌كی زۆر ئامۆژگارییه‌كان بۆ یاری تێنس قبووڵكرد.
حه‌مه‌دتۆ پێش ئه‌وه‌ی كه بۆ به‌شداریكردن له پارائۆلمپیك به‌ره‌و به‌رزایل بڕوات به میدیاكانی میسر رایگه‌یاند بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ پرۆڤه‌ی یاری تێنس كردووه، كه ڤیدیۆیه‌كی له‌ژێر ناوی "هیچ شتێك ئه‌سته‌م نییه" 2.3 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.