نوێترین لێدوانی ئانچیلۆتی له باره‌ی یه‌كه‌مین یارییان له چامپیۆنز لیگ
ئانچیلۆتی، راهێنه‌ری بایرن میونشن له باره‌ی یه‌كه‌مین یارییان له وه‌رزی نوێی چامپیۆنز لیگ، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و یانه‌یه‌ی له چامپیۆنز لیگ رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه تیپێكی باشن و خاوه‌ن یاریزانی گه‌وره‌ن.
كارلۆ ئانچیلۆتی، راهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا له پرێس كۆنفرانسێكدا به‌ر له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له چامپیۆنز لیگ له به‌رامبه‌ر یانه‌ی رۆستۆڤی رووسیا ده‌ڵێت: له قۆناخی پاڵاوتنه‌كان یاری رۆستۆڤم بینی زۆر به ئاسانی له یانه‌ی ئه‌یاكسیان برده‌وه، ئه‌وان تیپێكی نوێن له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه و به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ زۆر به‌ڕێكخراوی یاریی ده‌كه‌ن و خاوه‌نی یاریزانی گه‌وره و باشن.
ئانچیلۆتی ده‌شڵێت: خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕووپا به‌رده‌وام لای من تایبمه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، من دڵخۆشم كه سێ جار ناسناوه‌كه‌م بردۆته‌وه، دڵنیاش بن له پاڵه‌وانییه‌تی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنز لیگ هه‌وڵه‌كانمان بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ته‌رخان ده‌كه‌ین.
بڕیاره له كاتژمێر 21:45 خوله‌كی شه‌و، یانه‌ی بایرن میونشن له یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا میوانداریی یانه‌ی رۆستۆڤی رووسیا بكات.