پێكهانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یه‌كه‌مین یاریی چامپیۆنز لیگ راگه‌یاندرا

4 یاریزان دوور خراونه‌ته‌وه‌ و گومانیش له‌سه‌ر كریستیانۆ دروست بووه‌

زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید لیستێكی 19 یاریزانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا راگه‌یاند، تێیدا (ئیسكۆ، ئاسێنسیۆ، ماریانۆ و ناچۆ)ـی دوور خستۆته‌وه‌، زیزۆ له‌ باره‌ی كریستیانۆش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دڵنیا نییه‌ كریس ده‌توانێت 90 خوله‌ك یاری بكات؟

یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانی ریال مه‌درید

گۆڵپارێز: كیكۆ كاسیا، رۆبن یانز

به‌رگریكاران: كارڤاخاڵ، پیپی، رامۆس، ڤاران، مارسیلۆ و دانیلۆ

ناوه‌ڕاستكاران: كرووس، خامیس، كاسێمیرۆ، كۆڤاسیچ و مودریچ

هێرشبه‌ران: كریستیانۆ، بێنزیما، به‌یل، لوكاس ڤازكێز و مۆراتا

بڕیاره‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌، له‌ یه‌كه‌مین یاریی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنز لیگ، یانه‌ی ریال مه‌دریدی هه‌ڵگری نازناوه‌كه‌، له‌ یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگالی بكات.