لاڤرۆڤ: پێويسته بۆردومانى به‌ره‌ى نووسره بكرێت

سووریا
رێككه‌وتنى ئاگربه‌ستى سووريا
سێرگى لاڤرۆڤ
ئه‌مريكا
سووريا
رووسيا
شه‌ڕى سووريا
قه‌يرانى سووريا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ داوايكرد، بۆردومانى به‌ره‌ى نووسره‌ى باڵى رێكخراوى قاعيده له سووريا بكرێت كه ئێستا ناوى خۆى گۆڕيوه بۆ به‌ره‌ى فه‌تحى شام.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا لاڤرۆڤ گوتى: ئه‌ركى له پێشينه‌مان له ئێستادا ئه‌وه‌يه رێگه نه‌ده‌ين گرووپه‌كانى ناو ليستى تيرۆر له بۆردومان هه‌ڵاوێرد بكرێن.
روونيشيكرده‌وه، پێويسته ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه نێوده‌وڵه‌تييه‌ى ئه‌مريكا سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات بۆردومانى به‌ره‌ى نووسره بكات.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه داواى له هاوتا ئه‌مريكاييه‌كه‌ى جۆن كيرى كردووه، ده‌قى ته‌واوى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى نێوانيان بڵاو بكرێته‌وه كه له 9ى ئه‌يلوول له باره‌ى ئاگربه‌ستى سووريا واژوويان كردووه.
دوێنێ 12ى ئه‌يلوول، رێككه‌وتنى ئاگربه‌ستى سووريا خرايه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.