ئه‌م پلانه‌ی مۆرینهۆ بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی میدیاكانی خروشاند
مۆرینهۆ، راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له یۆرۆپا لیگ، پێكهاته‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوی داناوه و كاپتنی یانه‌كه‌شی دوور خسۆته‌وه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی یۆرۆ سپۆرت، مۆرینهۆ بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر فه‌ینۆردی هۆڵه‌ندا، واین روونی دوورخستۆته‌وه و به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كیش یاریی به یاریزانی لاو لینگارد ده‌كات، ئه‌م گۆڕانكارییه‌ی مۆرینهۆش زۆربه‌ی میدیاكانی بریتانیای خروشاند.
نووسه‌رێكی بریتانی له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی ئینگلیزی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وه‌ی لێی ده‌تراسێین روویدا، دواجار مۆرینهۆ ده‌ستی بۆ كوڕه زێڕینه‌كه‌ی مانچێسته‌ر برد.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هێشتا هۆكاری دوور خستنه‌وه‌ی (واین روونی) ئاشكرا نه‌بوو، ته‌نیا ئه‌وه‌ی كه زانراوه مۆرینهۆ ده‌یه‌وێت دوای شكسته‌كه‌ی دێربی هه‌ندێ گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی بكات.
بڕیاره سبه‌ی له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی یۆرۆپا لیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كات 20:00 رووبه‌ڕووی یانه‌ی فه‌ینۆردی هۆڵه‌ندا ببێته‌وه.