جولی شتی سه‌یر له باره‌ی سه‌رده‌می منداڵی مێسی ده‌گێڕێته‌وه
لودڤیك جولی، یاریزانی فره‌نسی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مێسی له كاتی راهێنانه‌كاندا تووشی شه‌رمه‌زارییه‌كی زۆری كردووه.
جولی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: كاتێك له 2006 فرانك ریكارد ژماره‌یه‌ك یاریزانی لاوی تێكه‌ڵی مه‌شقی تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی بارسێلۆنا كرد، له نێویاندا لیۆنێل مێسیش په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كان كرد.
جولی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: مێسی ئه‌وكات ته‌مه‌نی 16 ساڵان بوو، له كاتی راهێنانه‌كان شتی زۆر سه‌یری ده‌كرد، هه‌موومانی وێران كرد بوو، به ئاسانی تۆپی له ئێمه تێپه‌ڕ ده‌كرد و له هه‌موو گۆشه‌یه‌كی یاریگه تۆپی وه‌رده‌گرت.
جولی كه رۆڵێكی كاریگه‌ری له بردنه‌وه‌ی چامپیۆنز لیگی 2006 بۆ بارسێلۆنا هه‌بوو، به پێكه‌نینه‌وه ده‌شڵێت: زۆرجار مێسی له كاتی مه‌شقه‌كاندا شه‌رمه‌زاری ده‌كردی.
جولی گوتیشی: مێسی له كاتی راهێنانه‌كاندا هیچ قسه‌یه‌كی نه‌ده‌كرد و زۆر به جۆش و خرۆش و هێمنییه‌وه راهێنانه‌كانی ده‌كرد و متمانه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی به‌خۆی هه‌بوو.
جولی ده‌شڵێت: جارێكیان مێسی هه‌موومانی تووشی شۆك كرد، كاتێك 4 یاریزانی تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی بارسێلۆنای بڕی و گۆڵی تۆمار كرد.
جولی ته‌مه‌ن 40 ساڵ، هێشتا وازی له یاریكردن نه‌هێناوه و له خولی پله‌دووی فره‌نسا یاریی بۆ یانه‌ی مۆنتس ده‌كات، پێشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی لیۆن، مۆناكۆ، بارسێلۆنا، رۆمان، پاریس سانجێرمانیش كردووه.