یاریزانێكی بارسێلۆنا ده‌چێته ئینته‌ر میلان
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، ئه‌لێكس ڤیدال له گواستنه‌وه‌ی زستانه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئینته‌ر میلانه‌وه ده‌كات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، ئینته‌ر میلان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌لێكس ڤیدال له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا رێككه‌وتووه كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه ئه‌و یاریزانه په‌یوه‌ندی به یانه ئیتاڵیاییه‌كه‌وه بكات.
ئه‌لێكس ڤیدالی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، به‌رگریكاری لای راستی یانه‌ی بارسێلۆنا دوو وه‌رزه په‌یوه‌ندی به یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌وه كردووه و هێشتا نه‌یتوانیوه شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی یانه‌كه بكاته‌وه، ڤیدال پێشتر یاریی بۆ یانه‌اكنی ئیسپانیۆل، مایۆركا، ئه‌لمیریا و سێڤییا كردووه.