شه‌ڕه‌كه گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌خت
K24 – هه‌ولێر
شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت له نێوان هیزه‌كانی رژێمی سوریا و گرووپێكی چه‌كدار له رۆژهه‌ڵاتی شاری دیمه‌شقی پایته‌خت روویدا.
ئاژانسی فرانس پرێس له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی سوریا رایگه‌یاند شه‌ڕ و پێكدادان له لێواری رۆژهه‌ڵاتی پایته‌خت روویداوه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ئاگربه‌ست له ته‌واوی سوریا.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوریا هه‌روه‌ها گوتی هێزه‌كانیان پێشی به هێرشێكی چه‌كداران گرتووه كه هه‌وڵیاندا له ناوچه‌ی جوبار له رۆژهه‌ڵاته‌وه بهێنه ناو شاری دیمه‌شق، له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌دا شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت له نێوان هه‌ردوو لا روویداوه كه تۆپ و رۆكێت له هێرشه‌دا به‌كارهێنراون.
ده‌نگی تۆپ و رۆكێت له ناوچه‌ی جۆبار ده‌هات كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شاری دیمه‌شق و له ژێر كۆنترۆڵی چه‌كداران دایه.
بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه ئه‌و ناوچه‌یه بوویه گوڕه‌پانی شه‌ڕ كه نزیكه‌ی نێوه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌یان به‌جێ هێشتووه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ به پشتڕاستكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێكدادان رایگه‌یاند زیاتر له 21 تۆپ و رۆكیت له ناوچه‌ی جوبار كه‌وتوونه خوارێ.
رامی عه‌بدوڵره‌حمان رایگه‌یاند هه‌ردوو گرووپی ئیسلامی "فیلق الشام" و "جبهة فتح الشام" له‌و ناوچه‌یه بوونیان هه‌یه.
هێشتا سه‌باره‌ت به زیانی گیانی ئه‌م شه‌ڕ و پێكدادانه هیچ هه‌واڵێك بڵاو نه‌بۆته‌وه.