گواردیۆلا زۆرترین زانیاری له باره‌ی تیپه‌كه‌ی ده‌خاته ڕوو
گواردیۆلا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له پرێمه‌ر لیگ زۆرترین زانیاری له‌باره‌ی پێكهاته‌كه‌ی ده‌خاته ڕوو، دوور كه‌وتنه‌وه‌ی یه‌كێكی دیكه له ئه‌ستێره‌كانی راده‌گه‌یه‌نێت و موژده‌یه‌كیش بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری مانچێسته‌ر، له پرێس كۆنفرانسێكدا، له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له گه‌ڕێ پێنجه‌می پرێمه‌ر لیگ، پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی داهاتووی چه‌ند یاریزانێك بۆ یارییه‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
گواردیۆلا له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا دووركه‌وتنه‌وه‌ی داڤید سیلڤا بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت، ده‌شڵێت: سیلڤا پێكانی هه‌یه، به‌ڵام پێكانه‌كه‌ی مه‌ترسی نییه و به‌شداری یارییه‌كه‌ی بۆرنمۆس ناكات.
گواردیۆلا، له به‌رسیڤێكی دیكه‌دا، ده‌شڵێت: هێشتا بڕیارم له‌سه‌ر به‌شداریكردنی ئیلكای گۆندوگان نه‌داوه، ڤینسێنت كۆمپانی ـیش نزیكه له گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام ئه‌ویش بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌كه ده‌بێت.
دواتر گواردیۆلا هه‌واڵێكی خۆش بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌شڵێت: سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی نوێ ده‌كاته‌وه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نرێت.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به كۆكردنه‌وه‌ی 12 خاڵ سه‌رلیستی پرێمه‌ر لیگی گرتووه و سبه‌یش به‌بێ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ كه سڕكراوه له كاتژمێر 17:00ـی ئێواره میوانداریی یانه‌ی بۆرنمۆس ده‌كات.