پرۆژه یاسایه‌ك بۆ پارێزبه‌ندی حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌كراوه
K24 - به‌غدا:
لایه‌نێكی شیعه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرۆژه یاسایه‌كی بۆ وه‌رگرتنی پارێزبه‌ندی بۆ حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌كردووه و حه‌فتا ئیمزای كۆكردووه‌ته‌وه و له په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میشی بۆ كراوه.
هه‌رچه‌ند زۆر كه‌متر له نیوه‌ی په‌رله‌مانتاران ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر داوه، به‌ڵام تائێستا قه‌باره‌ی ده‌نگی ره‌تكردنه‌وه نازانرێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌م نزیكانه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاساكه بكرێت.