به به‌ڵگه‌ی به‌هێزه‌وه ئاشكرا بووه بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت مێسی بفرۆشێت
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك مێسی به یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بفرۆشێت.
پێگه‌ی eurosport به پشت به‌ستن به راگه‌یاندنه‌كانی ئیسپانیا و ئینگلیزی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا بیری له فرۆشتنی لیۆنێل مێسی كردووه، چونكه له ئێستادا مانچێسته‌ر سیتی خاوه‌نی پاره و داراییه‌كی گه‌وره‌یه و راهێنه‌ره‌كه‌شی گواردیۆلا كه عاشق و شه‌یدای مێسیه، ئه‌وان له پێناو یاریزانه ئارجێنتینایه‌كه ئاماده‌ن هه‌موو نرخێكی خه‌یاڵی بۆ كڕینی مێسی بده‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆنێل مێسی له هاوینی 2018 كۆتایی پێ دێت و ئه‌وكاتیش مێسی ته‌مه‌نی ده‌بێته 32 ساڵ، لیۆ ده‌توانێت دوای ئه‌م ماوه‌یه به گرێبه‌ستێكی ئازاد و به‌بێ ئه‌وه‌ی بارسا هیچ سوودمه‌ند بێت له رۆیشتنی ده‌توانێت یانه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵبژێرێت، له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌شی ره‌نگه خۆری ته‌مه‌ن و توانای ئه‌م یاریزانه به‌ره‌و ئاوابوون بچێت، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌یانه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مه رووبدات مێسی به یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بفرۆشن و پاره‌یه‌كی زۆریان له مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌ست كه‌وێت كه نزیكه‌ی 200 ملیۆن یۆرۆیه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه مانچێسته‌ر سیتی ئێستا به دۆخێكی باش تێپه‌ڕ ده‌بێت و هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه چه‌ندانجار درووشمی گواستنه‌وه‌یان مێسی ـیان بۆ گواردیۆلا به‌رز كردۆته‌وه، به‌وپێیه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان ئه‌م دووانه‌دا هه‌یه.
مێسی ته‌مه‌ن 29 ساڵ له 2001ـه‌وه له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی نیوز ئۆڵد بۆیزی ئارجێنتیناوه په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای لاماسیای بارسێلۆناوه كردووه كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 14 ساڵ، هیچ نازناوێكی تاكه‌كه‌سی و گشتی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نه‌ماوه كه ئه‌و یاریزانه نه‌ی بردبێته‌وه و له 2018 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت.