داعش فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سوریا ده‌خاته خواره‌وه
K24 – هه‌ولێر
چه‌كدارانی داعش فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سوریا له شاری دێره‌زور له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته ده‌خه‌نه خواره‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، فڕۆكه‌ی جه‌نگی سوریا له‌و كاته‌ی كه بنكه‌كانی داعش له شاری دێره‌زور بۆردومان ده‌كرد، خراوه‌ته خواره‌وه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵه چاودێری شه‌ڕی سوریا ده‌كات، رایگه‌یاند فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌ی میگ كوژراوه.
گوتیشی فڕۆكه له ناوچه‌ی "جبل ثردة" كه‌وتووه‌ته خواره‌وه كه زاڵه به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی دێره‌زور.
"جبل ثردة" هه‌ر ئه‌و شوێنه‌یه‌كه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای سوریه‌یان بۆردومانكرد و به ده‌یان سه‌ربازی سوریا له‌و هێرشه‌دا كوژران.
سوپای ئه‌مریكا پاش ئه‌و رووداوه رایگه‌یاند هێرشی هه‌وایی هاوپه‌یمانان له دێره‌زور به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه و پێیان وابووه چه‌كدارانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ و میدیای حكومه‌تی سوریا رایانگه‌یاند له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، فرۆكه‌كانی سوریا به چڕی بنكه‌كانی داعشیان له نزیك شاری دێره‌زور بۆردومان كردووه.