شيعه‌كان ده‌يانه‌وێت ميليشياى حه‌شد پارێزبه‌ندى ياسايى هه‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌رانى شيعه پڕۆژه ياسايه‌كيان گه‌ڵاڵه كردووه. تێيدا داوايانكردووه مافى پارێزبه‌ندى ياسايى بدرێت به چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى. ئه‌وه‌ش له ناو نوێنه‌رانى سوننه‌دا ناڕه‌زايه‌تى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
نزيكه‌ى 70 نوێنه‌رى شيعه‌كان گه‌ڵاڵه‌يه‌كيان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بيخه‌نه به‌رده‌ست ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران. تێيدا داواى مافى پارێزبه‌ندييان بۆ چه‌كدارانى ميليشياى حه‌شد كردووه.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌حمه‌د سه‌لمانى نوێنه‌رى پارێزگاى ئه‌نبار رايگه‌ياند، نوێنه‌رانى ئه‌نبار، سه‌لاحه‌دين، نه‌ينه‌وا و دياله دژى ئه‌و پڕۆژه‌يه‌ن.
گوتيشى: ئه‌گه‌ر ئه‌وه بهێنرێته ئه‌نجوومه‌ن، ئه‌وا؛ ره‌تيده‌كه‌ينه‌وه و به توندى دژى ده‌وه‌ستينه‌وه.
هه‌وه‌ها گوتى: ميليشياى حه‌شد تاوانباره به كوشتنى سه‌دان هاووڵاتى سوننه‌مه‌زهه‌ب و وێرانكارى زۆريان له شاره‌كانى سوننه ئه‌نجامداوه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى هاوپه‌يمانێتى هێزه‌كان محه‌ممه‌د كه‌ربولى رايگه‌ياند، ميليشياى حه‌شد تاوانبارى سه‌ره‌كى بێسه‌روشوێنكردنى 2500 گه‌نج و هاووڵاتى سوننه مه‌زهه‌به له نزيك ده‌رياچه‌ى رزازه‌ى سامه‌ڕا.