ئارسێناڵ مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی له‌سه‌ره
به‌رگریكارێكی یانه‌ی ئارسێناڵ بۆته جێگه‌ی چاوتێبڕینی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه ڤینگه‌ر پارێزگاری له مانه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه كرد، به‌ڵام دیسان له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ده‌ستدانی ئه‌م یاریزانه‌ی له‌سه‌ره.
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، یانه‌كانی بارسێلۆنا و ئارسێناڵ له ئێستاوه خۆیان بۆ كڕینی به‌رگریكاری تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن (هیكتۆر بێلیرین) ئاماده كردووه.
لویس ئێنریكی له گواستنه‌وه‌ی هاوینه بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه هاته سه‌رهێڵ، به‌ڵام هه‌ر زوو له لایه‌ن ڤینگه‌ره‌وه ره‌ت كرایه‌وه، دیسان له گواستنه‌وه‌ی هاوینه به نرخێكی به‌رزتر دێنه‌وه سه‌رهێڵ.
گواردیۆلای راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه راسپاردووه و خۆشی په‌یوه‌ندی پێوه كردووه.
بێلیرین له دایكبووی شاری بارسێلۆنایه و سه‌ره‌تا له‌و یانه‌یه ده‌ستی به یاریكردن كرد، به‌ڵام پێش 5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا بارسا بۆ ئارسێناڵ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه ئیسپانیاییه بوو.