لاڤرۆڤ و جۆن كيرى پرسى ئاگربه‌ست تاوتوێده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى ره‌وشى شه‌ڕ و ئاگربه‌ست له سووريا هه‌ريه‌ك له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا و ئه‌مريكا له نيويۆرك كۆده‌بنه‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رووسيا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ته‌وه‌رێكى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان سێرگى لاڤرۆڤ و جۆن كيرى باسكردنه له بۆردومانكردنى كاروانێكى كۆمه‌ك و فرياگوزارى مه‌ده‌نى بۆ هاووڵاتيان.