سوپاى سوريا ره‌تيكرده‌وه‌ بۆردومانى كاروانى مرۆييان كردبێت

سوپاى سووريا ره‌تيكرده‌وه‌، له‌ نزيك حه‌له‌ب بۆردومانى كاروانى كۆمه‌ك و هاووكارى مرۆييان كردبێت.

K24 – هه‌ولێر:

سوپاى سووريا ره‌تيكرده‌وه‌، له‌ نزيك حه‌له‌ب بۆردومانى كاروانى كۆمه‌ك و هاووكارى مرۆييان كردبێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌‌، سوپاى سووريا ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌، كه‌ باسيان له‌ بۆردومانكردنى كاروانێكى مرۆيى له‌ نزيك شارى حه‌له‌ب كردبوو.

ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سمى سووريا ناسراو به‌ سانا بڵاويكرده‌وه‌، سوپاى سووريا هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.