ئێران: دوژمنانی سووریا رێگرن لەبەردەم سەركەوتنی ئاگربەست
K24 - ههولێر:
ئێران دەڵێت وڵاتانی دوژمنی سووریا پشتیوانی لە تیرۆریستان دەكەن و رێگرن لەبەردەم سەركەوتنی ئاگربەست لەو وڵاتە.
حوسێن جابر ئەنساری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەممە لە دیمەشق، لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا كۆبووەوە و جارێكیتر پشتیوانی ئێرانی بۆ حكوومەتی سووریا و مانەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا لە دەسەڵات دووپاتكردەوە.
ئەنساری دەڵێت، ھەركاتێك سووریا لە شەڕی مەیدانی و راگەیاندنی ئاگربەست نزیكدەبێتەوە، وڵاتانی دوژمنی سووریا دژی دەوەستنەوە و پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەكان دەكەن.
سەردانی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سووریا و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی سووریا، دوای كۆتاییھاتنی ئاگربەستی حەوت رۆژەی سووریا بوو بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی لیژنەی ھاوبەشی سیاسیی ئێران و سووریا.