لێدوانهكانی سیمیۆنی له بارهی رووبهڕوبووونهوهی بارسێلۆنا
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنهری ئاتڵێتیكۆ مهدرید لە بارەی ڕووبهڕووبوونهوهی بارسێلۆنا دوا و ئەو راهێنەرە ئارجێنتینایه دەڵێت هێشتا بارسێلۆنا باشترین یانەی جیهانە و رەتیشی دەکاتەوە هیچ قسەیەک لەبارەی لێدوانەکەی ئاردا توران بکات.
من هێشتا پێموایە بارسێلۆنا باشترین یانەی جیهانە، چونکە ئەوان لە رووی تاک و بەکۆمەڵەوە زۆر بەهێزن و هەموو شتێکیان بەدەستهێناوە، بۆیە رام وایە هێشتا بارسا باشترین یانەی جیهانە.
من پێموانییە نێیمار بە جوڵانەوەکانی سووکایەتی بە رکابەرەکانی بکات، بەڵکو ئەو هەمیشە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات.
یارییەکی سەخت و ئاڵۆز چاوەڕێمان دەکات، بۆ ئەوەی لە کامپ نوو لە بارسێلۆنا ببەیتەوە پیویستە بۆ ماوەی ٩٠ خولەک وشیار بیت، ئەوان بەردەوام هێرش دەبەن و هێرشەکانیان مەترسیدارە، ئێمەش بە بەرگریکردن رووبەڕوویان دەبینەوە و چەندان بژاردەمان لەبەردەمە.
سەبارەت بە لێدوانەکەی ئاردا تووردان لە گوتبووی لەوەتەی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید رۆیشتووم یانەکە هیچ ناسناوێکی بەدەست نەهێناوە، ئێمە رێز لە لێدوانەکەی دەگرین و هیچ قسەیەکم لەسەر رایەکەی نییە.
بڕیاره سبهی له یاریگهی كامب نوو له كاتژمێر 23:00، یانهی بارسێلۆنا له گهڕی پێنجهمی لالیگا میوانداری ئاتڵێتیكۆ مهدرید بكات.