يه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى ره‌تيانكرده‌وه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى حكومه‌ت بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له يه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى ره‌تيانكرده‌وه به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێم بكه‌ن و گوته‌بێژى حكومه‌تيش رايده‌گه‌يه‌نێت، حكومه‌ت له هه‌وڵه‌كانى بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ريه‌ك له بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى كوردستان و يه‌كگرتوو ره‌تيانكرده‌وه به‌شدارى له‌و كۆبوونه‌وه‌يه بكه‌ن، كه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران بڕياريداوه سه‌باره‌ت به قه‌يرانه‌كانى هه‌رێم ئه‌نجاميبدات و تێيدا به ژماره زانيارييه‌كان بخاته به‌رده‌ست لايه‌نه سياسييه‌كان.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا بانگهێشتی فه‌رمی حكومه‌ت بۆ لایه‌نه‌كان نه‌نێردراوه، به‌ڵام هه‌ر زوو، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان، ره‌تیانكرده‌وه، به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی حكومه‌ت بكه‌ن و له نوێترين پێشهاتيشدا يه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى ره‌تيانكرده‌وه به‌شدارى بكه‌ن، به‌ڵام وته‌بێژی حكومه‌ت ده‌ڵێت، ئێمه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌بێ جیاوازی بانگهێشت ده‌كه‌ین، جا ئه‌وه‌ی له خه‌می چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه، با به‌خۆیان و پرۆژه‌كانیان بێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ.