هه‌ڵه‌ی پیشه‌یی یان ئه‌نقه‌ست، ئیخوانه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر
هه‌ڵه‌یه‌كی پیشه‌یی یان ئەنقەست له‌باره‌ی چاوپێكه‌وتنێكی سیسی له‌گەڵ كەناڵێكی ئه‌مریكا، له میدیای فه‌رمی له میسر له‌سه‌ر كار لادانی دوو به‌رپرسی ته‌له‌فزیۆنی حكوومی لێكه‌وته‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی حكوومی له میسر رۆژی سێشه‌ممه 20 ئه‌یلول، چاوپێكه‌وتنی ساڵی رابردووی سه‌رۆكی وڵات عه‌بدوڵفه‌تاح سیسی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی PBS بڵاو كرده‌وه، له جیاتی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ هه‌مان كه‌ناڵ ئه‌نجامی دابوو.
كرده‌وه‌ی كه‌ناڵی میسر هه‌ڵه‌ی پیشه‌یی بووبێت، یان به ئه‌نقه‌ست، له‌سه‌ر كار لادانی دوو به‌رپرسی په‌یوه‌ندیدار لێكه‌وته‌وه، له كاتێكدا كه میدیاكارانی میسر جه‌ماعه‌تی " الإخوان المسلمين" تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و له ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قسه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و زۆربه‌یان ره‌خنه‌یان له به‌رپرسانی ته‌له‌فزیۆن گرتووه.
په‌رله‌مانتار مسته‌فا به‌كر رایگه‌یاند بڵاوكردنه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنی كۆنی سه‌رۆك سیسی له‌جیاتی چاوپێكه‌وتنی نوێ گواهیده‌ری ئه‌وه‌یه كه جه‌ماعه‌تی ئیخوان هێشتا له‌ناو ده‌زگای ته‌له‌فزیۆنی میسر دان.
گوتیشی ئه‌و كاره بۆ شه‌رمه‌زاركردنی ده‌وڵه‌تی میسر و سه‌رۆك سیسی كراوه.
به‌رپرسی به‌شی هه‌واڵ به بڕیاری سه‌رۆكی یه‌كێتی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی میسر له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لادراوه.