تیروپشكی یارییه‌كانی جامی جیهانی یانه‌كان راكێشرا
له باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان له سویسرا، تیروپشكی یارییه‌كانی جامی جیهانی یانه‌كان راكێشرا، ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی ئه‌ورووپا له قۆناخی پێشكۆتایی رووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان پاڵه‌وانی ئاسیا و یانه‌ی كلوبی ئه‌مێریكای مێكسیكی ده‌بێته‌وه، له ئێستاشدا 4 یانه گه‌یشتوونه‌ته قۆناخی پێشكۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا كه پێكهاتوون له (جه‌یش، عه‌ین، سیئۆل و جینبوك).
تا ئێستا به فه‌رمی ناسنامه‌ی 4 یانه بۆ به‌شداریكردن له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه ئاشكرا بووه كه بریتین له یانه‌كانی (ئۆكلاند سیتی نیوزله‌ندی، كلوب ئه‌مێریكای مێكسیكی، ئاتڵێتیكۆ ناسیۆنالی كۆلۆمبی، ریال مه‌دریدی ئیسپانیا) و بڕیاره پێش هاتنی ساڵی نوێ ناوی 3 یانه به‌شداربووه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌ربكه‌وێت.
بریاره یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه له مانگی 12ـی ئه‌مساڵ له شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن به‌ڕێوه بچێت، یاری كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ش له نێوان پاڵه‌وانی خولی ژاپۆنی و یانه‌ی ئۆكلاند سیتی پاڵه‌وانی خولی ئۆقیانووسیا بكرێت، براوه‌ی ئه‌م یارییه‌ش له به‌رامبه‌ر پاڵه‌وانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌فه‌ریقا یاری ده‌كات.