هێزه‌كانی حكومه‌ت هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب
K24 – هه‌ولێر
هێزەکانی سوپای سووریا ده‌ستیان به هێرشیکی بەرفراوان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب كرد.
سوپای سووریا لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە کۆنتڕۆڵکردنەوە و دەرکردنی گروپەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریایە لە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب.
سوپای سووریا چەند ده‌روازه‌یه‌كی ده‌ستنیشانكردووه بۆ ئەو کەسانەی كه دەیانەوێت گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب چۆڵ بکەن.
ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوکاتە لەگەڵ هێرشێکی توندی فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا بۆ یارمەتیدانی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب، كه هه‌وڵی دیپلۆماسی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا و روسیا بۆ دووباره زیندووكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست شكستی هێنا.
به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب به ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند چل و پینج كه‌س له ئه‌نجامی هێرشی هه‌وایی كوژراون، كه به‌رپرسانی گرووپه چه‌كداره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب و تیمه‌كانی رزگاریكه‌ر رایانگه‌یاند بۆمبی ئاگرین له هێرشه هه‌واییه‌كاندا به‌كارهاتوون.