ئهمریكا ئاڵوگۆڕی ههواڵگری لهگهڵ روسیا ناكات
K24 – ههولێر
سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رەتیدەکاتەوە ئاڵوگۆڕی هەواڵگری لەگەڵ روسیا له سوریا بکرێت.
جۆزێف دانفۆرد، بیرۆکەی ئاڵوگۆڕی هەواڵگری لەگەڵ روسیا لەبارەی سوریا رەتدەکاتەوە، سەرەڕای ئهوهی كه رێککەوتنی ئەمریکا و روسیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی هاوبەش بۆ لێدانی گرووپەکانی وەک رێکخراوی داعش و بهرهی نوسرهی پێشوو ههیه.
دانفۆرد لە کاتی ئامادەبوونی لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ گوێبیستنی لیژنەی هێزە چەکدارەکان، رەتیکردەوە لەدوای رێککەوتنە سەرەتاییەکەی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن، ئاڵۆگۆڕی هەواڵگری لەگەڵ رووسیا بکەن.