ئه‌سه‌د ده‌يه‌وێت رۆژهه‌ڵاتى حه‌له‌ب كۆنترۆڵ بكا‌ته‌وه‌

هێزەکانی سوپای سووریا هێرشیکی بەرفراوانیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب دەستپێکردووە.

K24 – هه‌ولێر:

هێزەکانی سوپای سووریا هێرشیکی بەرفراوانیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب دەستپێکردووە.

سوپای سووریا لە بەیاننامەیەکدا روونیکردەوە، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە کۆنتڕۆڵکردنەوە و دەرکردنی گروپەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریایە لە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب.

سوپای سووریا چەند خاڵێکی دروستکردووە بۆ رێگە خۆشکردن بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب چۆڵ بکەن.

ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوکاتە لەگەڵ هێرشێکی توندی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بۆ یارمەتیدانی پێشڕەوییەکانی سوپای سووریا.