به‌رهه‌ڵستكاره سوننه‌كانى حه‌له‌ب ده‌ركه‌وتن له شاره‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رهه‌ڵستكاره چه‌كداره سوننه‌كانى حه‌له‌ب ئه‌مريكايان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌ب به‌جێ ناهێڵن.
شه‌ڕى سووريا له شارى حه‌له‌بى سوننه نشين كۆبووه‌ته‌وه.
رووسيا و سووريا و ئێران ده‌يانه‌وێت به هه‌ر نرخێك بووه سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌ب كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
رووسيا له هه‌وڵدايه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان رازى بكات به پاشه‌كشێ كردن له رۆژهه‌ڵاتى حه‌له‌ب و له به‌رامبه‌ردا رووسيا ئاماده‌يه رێڕه‌وێكى ئاراميان بۆ دابين بكات.
به‌رهه‌ڵستكاره چه‌كداره‌كان له حه‌له‌بدا له لايه‌ن توركياوه پشتيوانيان لێده‌كرێت.
ئێرانييه‌كان نه‌ك ته‌نيا پشتيوانى لۆجستى سوپاى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، به‌ڵكو زۆرينه‌ى چه‌كداره ئێرانييه‌كان له حه‌له‌بدا شانبه‌شانى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د شه‌ڕى به‌رهه‌ڵستكاره سوننه‌كان ده‌كه‌ن.
مووسڵ له عێراق و حه‌له‌ب له سووريا دوو گه‌وره شارى سوننه نشينينن له هه‌ردوو وڵات و هه‌ردوو شاره‌كه كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشى نه‌ياره‌كانيان كه زۆرتر له شيعه‌كانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جيايان ده‌كاته‌وه، مووسڵ له عێراق له ده‌ستى داعشه و حه‌له‌بى سوورياش داعشى لێ نييه و ته‌نيا ئيسلامييه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به قاعيده و هاوسۆزى توركياى لێيه.
مۆسكۆ چاوه‌ڕوانى هه‌نگاوى كرده‌يى ئه‌مريكا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌ب رازى بكه‌ن به بێ شه‌ڕ پاشه‌كشێ بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ميليشيا چه‌كدارانه له رۆژهه‌ڵاتى حه‌له‌ب بكشێنه‌وه، ئه‌وا ميليشيا ئيسلامييه‌كانى نه‌يارى داعش و ئه‌سه‌د له يه‌ك كاتدا هيچ شارێكى ستراتيژييان به ده‌سته‌وه نامێنێت.
رۆيته‌رز، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 4ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 له سه‌ر زارى زه‌كه‌ريا ملاحفجى به‌رپرس له هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا بڵاويكرده‌وه، كه ئه‌وان به ئه‌مريكاييه‌كانيان وتووه، ناتوانن ماڵ و شاره‌كه‌يان به‌جێبهێڵن.
ملاحفجى ئه‌وه‌شى گوتووه: داوا له دۆستانى گه‌لى سووريا ده‌كه‌ين پشتيوانيمان بكه‌ن. داواشده‌كه‌ين هاوكارى مرۆيى بگاته گه‌ڕه‌كه‌كانمان و برينداره‌كانيش بگوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.