شه‌ڕى حه‌له‌ب ئه‌گه‌رى رێككه‌وتنى رووسيا و ئه‌مريكا له‌بار ده‌بات

تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌كه‌يان ئه‌نجامى لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و هه‌ردوولاش به‌ پێويستيان زانيوه‌ وتوێژى زياتر بكه‌ن.

K24 – هه‌ولێر:

له‌ حه‌له‌ب هێزه‌كانى سه‌ر به‌ به‌شار ئه‌سه‌د هێرشه‌كانيان بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى شاره‌كه‌ ده‌ستپێكرده‌وه‌ و له‌ ئاستى سياسيشدا هه‌ريه‌ك له‌ وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا و ئه‌مريكا كۆبوونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ باره‌ى ئاگربه‌ستى سووريا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن، به‌ڵام تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌كه‌يان ئه‌نجامى لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و هه‌ردوولاش به‌ پێويستيان زانيوه‌ وتوێژى زياتر بكه‌ن.