فڕۆكه‌كانی روسی و سوری شاری حه‌له‌ب بۆردومان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
فڕۆكه‌كانی روسی و سوری بۆ دووه‌م رۆژ پاش شكستی ئاگربه‌ست، ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپه چه‌كداره‌كانی سوریا له رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب بۆردومان ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، هێرشی هه‌وایی روسیا و سوریا بۆ دووه‌م شه‌و به‌رده‌وامبوو، پاش ئه‌وه‌ی كه دیمه‌شق ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ گرتنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری حه‌له‌ب راگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند له هێرشی هه‌وایی رۆژی هه‌ینی 47 كه‌س كوژران كه حه‌وتیان منداڵن.
رامی عه‌بدوڵڕه‌حمان رایگه‌یاند هێرشی ئه‌مڕۆ شه‌ممه قوربانی هه‌یه، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یان ئاشكرا نه‌كراوه كه هه‌ندێ كه‌س كه‌وتوونه‌ته ژێر خانووه رووخاوه‌كاندا.
ئاژانسی فرانس پرێس له‌سه‌ر زاری نێردراوی خۆی له له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب رایگه‌یاند چه‌ندین وێرانی له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه بینیوه، له‌وانه له ناوچه‌كانی كه‌له‌سه و بوستانی قه‌سر.
هه‌ندێ له بۆمبی نه‌ته‌قێندراو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌جێ ماون و له هه‌ندێ شوێنیش به قووڵایی 16 پێ چاڵیان دروستكردوه.
دانیشتوان و چالاكوانان رایانگه‌یاند هه‌ندێ رۆكێت له هێرشه‌كاندا به‌كارهاتوون كه وه‌ك زه‌مین له‌رزه، بیناكانی ناوچه‌یان ده‌هه‌ژاند.