ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له‌سه‌ر كڕینی ئه‌م گۆڵپارێزه له ململانێدان
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا، دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا چاودێری گواستنه‌وه‌ی گۆڵپارێزه لاوه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌لفۆنسۆ ئاریۆلای گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان ده‌ست پێكردووه.
ئه‌لفۆنسۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی فره‌نسایه، وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن له لالیگای ئیسپانیا یاری بۆ یانه‌ی ڤیاریال كردووه، ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئۆنای ئیمری راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه به‌شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداری له 4 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌ی كردووه.