هێزه‌كانی سوریا هه‌ندێ له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا و هاوپه‌یمانانی ده‌ست به سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپه چه‌كداره‌كان له حه‌له‌ب ده‌گرن و بازنه‌ی ئابڵۆقه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن چڕتر ده‌كه‌ن.
به وته‌ی دانیشتوانی حه‌له‌ب له‌ماوه‌ی شه‌ڕی زیاتر له پێنج ساڵ و چارێكی سوریا، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو سه‌خترین هێرشی هه‌وایی له‌و شاره ئه‌نجامدراوه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند نزیكه‌ی دوو ملیۆن دانیشتوانی حه‌له‌ب به‌بێ ئاو ماون، پاش ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی بێ وێنه سه‌ختر بووه.
ئه‌مریكا، بریتانیا و فه‌ره‌نسا داوای كۆبوونه‌یه‌كی به په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان كرد بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی سوریا، به‌تایبه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ره‌وشه‌ی كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا له شاری حه‌له‌ب روویداوه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند هێزه‌كانی حكومه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب گرت، پاش ئه‌وه‌ی كه به چڕی ناوچه‌كه‌یان بۆردومان كرد و له ئه‌نجامدا 52 كوژران، كه 11 منداڵ و شه‌ش ژن له نێوانیاندان.