يه‌كگرتوو: كۆمه‌ڵ داوايكردووه بزووتنه‌وه بخرێته په‌راوێزه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كگرتووی ئیسلامی رایده‌گه‌ینێت، كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوای لێكردووه یه‌كگرتن ئه‌نجامبده‌ن و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیش بخه‌نه ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌كه، به‌رپرسێكی نزیك له كۆمه‌ڵی ئیسلامیش ده‌ڵێت، هه‌رگیز یه‌كگرتوو نایه‌وێت پرۆژه‌ی ئیسلامی هاوبه‌ش سه‌ربگرێت، ئه‌مه له كاتێكدایه ماوه‌یه‌كه حزبه ئیسلامییه‌كان كار بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.