مێسی په‌یامێك بۆ تۆتی ده‌نێرێت
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی تۆتی بووه 40 ساڵ، مێسی یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا په‌یامێك بۆ ئه‌و جه‌نگاوه‌ره‌ی یانه‌ی رۆما ده‌نێرێت و هیوای به‌رده‌وامبوونی له یاریكردن بۆ ده‌خوازێت.
لیۆنێل مێسی، ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێكانه‌كه‌یه‌وه، له‌گه‌ڵ شاندی یانه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بروسیا مونشنگلادباخ گه‌شتی ئه‌ڵمانیای نه‌كردووه، له په‌یامێكدا بۆ فرانچیسكۆ تۆتی كاپتنی دێرینی یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیا كه له ئینستاگرام بڵاوی كرده‌وه ده‌ڵێت: پێش ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی 40 ساڵی ته‌مه‌نت لێ بكه‌م، هیوادارم ئه‌مڕۆ رۆژێكی خۆشت تێپه‌ڕ كرد بێت و خۆزگه به‌وه‌ش ده‌خوازم تا دوو ساڵی دیكه‌ش له یاریكردن به‌رده‌وام بیت.
یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ بۆ تۆتی، ده‌شڵێت: له‌وكاته‌ی تۆم بینی پێت سه‌رسام بوومه، بۆیه هیوای باشترین ساته‌كانی ژیانت بۆده‌خوازم.
فرانچیسكۆ تۆتی، ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی بووه 40 ساڵ و جگه له یانه‌ی رۆما بۆ هیچ یانه‌یه‌كی دیكه یاری نه‌كردووه.