بارسێلۆنا به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی دیبالا ده‌كڕێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی زستانه به فه‌رمی به گرێبه‌ستێكی گه‌وره بۆ كڕینی دیبالا دێته سه‌رهێڵ.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 28 ئه‌یلوولی 2016، ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی پاوڵۆ دیبالای هێرشبه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس ته‌رخان كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی یوڤێنتۆس له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی رابردوو 40 ملیۆن یۆرۆی بارسێلۆنای بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له دیبالا ڕه‌ت كردبووه، به‌ڵام یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه نرخه‌كه‌ی بۆ دوو هێنده به‌رز ده‌كاته‌وه و به جۆرێك یوڤی نه‌توانێ داوایه‌كه‌ی ڕه‌ت بكاته‌وه.
ماركا، باسی له‌وه‌ش كردووه كه بارسێلۆنا له ژێر فشاری مێسی ئه‌م نرخه زۆره‌ی بۆ دیبالای هاونیشتیمانی لیۆ ئاماده كردووه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت مێسی له كاتی گفتووگۆیه‌كان بۆ رازیكردنی دیبالا بێته سه‌رهێڵ.
دیبالای ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه یه‌كه‌مین یاری فه‌رمی له پاڵ مێسی به درێسی ئارجێنتینا ئه‌نجام دا، وه‌رزی رابردووش له سێریا ئه‌ی له كۆی 34 یاری 19 گۆڵی بۆ یانه‌ی پاڵێرمۆ تۆمار كرد، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵیش په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتتۆسی شاری تۆرینۆ كرد.