پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت به كڕینی ئه‌م یاریزان میلان وێرانتر بكات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فره‌نسا ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا، گۆڵكه‌ره كۆلۆمبیاییه‌كه له یانه‌ی میلان بڕفێنێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پێگه‌ی كالچیۆ میركاتۆی ئیتاڵیا، ئاشكرای كرد كه یانه‌ی پاریس سانچێرمان گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی كارلۆس باكای هێرشبه‌ری ئه‌ی سی میلان ته‌رخان كردووه، نرخه‌كه‌ی به‌جۆرێك زۆره زه‌حمه‌ته میلان بتوانێت ڕه‌تی بكاته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، باكا بریاریداوه له یانه‌ی میلان بڕوات، چونكه یانه‌كه‌ی ناتوانێت ڕكابه‌ری نازناوه‌كان و خوله‌كانی ئه‌ورووپا بكات.
كارلۆس باكای ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له هاوینی 2015 له یانه‌ی سێڤییاوه بۆ یانه‌ی میلان گواسترایه‌وه‌له ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی سێریا ئه‌ی له كۆی 6 یاری 5 گۆڵی تۆمار كردووه و ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه.