شاندی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی گەیشتە بەغدا

kurdistan24.net

 K24- بەغدا

پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا شاندی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا".

گوتیشی: "یەكەم دیدار و كۆبوونەوەی شاندی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەبێت".

ھەر یەك لە كۆسرەت رەسوڵ جێگری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، سەڵاحەدین بەھائەدین ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی، محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رۆژ نووری شاوێس و ئازاد بەرواری ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و فەرماندەی یەكەكانی 70 ھێزی پێشمەرگە، یاوەری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەكەن و بەشدار دەبن لە گفتوگۆكان.

لەبارەی گرنگی سەردانەكە لە راگەیاندراوێكدا كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: " ئەولەویەتی سەردانی شاندە باڵاكەی هەرێمی كوردستان باسكردن دەبێ لە مافی چارەی خۆنووسینی خەڵكی كوردستان و رەخساندنی دەرفەت بۆ یەكڕیزی ناوماڵی كورد و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان".