ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید رۆیشتنی له یانه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، مۆراتا جارێكی دیكه ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت و نزیكترین یانه‌ش كه په‌یوه‌ندی پێوه بكات یانه‌یه‌كی له‌نده‌نییه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 30 ئه‌یلوولی 2016، تۆڕی Espnfcـى ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه مۆراتا له ریال مه‌درید دڵخۆش نییه و قبووڵی نییه وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌گ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
مۆراتا له لێدوانێكدا ئاشكرای كردووه كه له ئێستادا ئارسێناڵ و چێڵسی بۆ رازیكردنی له‌سه‌ر هێڵن، ده‌شڵێت: راهێنه‌ر ئیتاڵیاییه‌كه‌ی بلووز زۆرترین خواستی بۆ كڕینم هه‌یه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی رابردوو یانه‌ی چێڵسی گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی بۆ به‌ده‌ستبه‌رداربوون له مۆراتا پێشكه‌شی یوڤێنتۆس كرد بوو، به‌ڵام سه‌رۆكی ریال مه‌درید و ئیداره‌ی یانه شایانه‌كه گره‌نتی ئه‌وه‌یان به مۆراتا دابوو له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری بكات، بۆیه هێرشبه‌ره ئیسپانیاییه‌كه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سانتیاگۆ هه‌ڵبژارد، به‌ڵام له ئێستادا، زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ر به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی پشت به تواناكانی bbc ده‌به‌ستێت و وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌گ مۆراتا به‌كار دێنێت.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه یانه‌ی چێڵسی له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا به گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌تر بۆ كڕینی مۆراتا دێته‌وه سه‌رهێڵ و ره‌نگه چوونی مۆراتا بۆ جلشینه‌كانی له‌نده‌ن ڕووبدات.
مۆراتای ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتریش په‌یوه‌ندی به یانه‌ی گیتافی شاری مه‌درید ده‌كات و پاشان له هاوینی 2008 به‌ره‌و ریزه‌كانی ریال مه‌درید ده‌گوازرێته‌وه، له دوو وه‌رزی رابردووش په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتۆس كرد و له هاوینی ئه‌مساڵیش بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی شایانه گه‌ڕایه‌وه.