زه‌نگی سالی نوێی خوێندن له قه‌راج ه‌وه لێده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
سبه‌ی شه‌ممه 1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان لێده‌درێت.
شۆڕش غه‌فووری، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگه‌یاند، سبه‌ی له قوتابخانه‌ی قه‌راج له مه‌خموور، به ئاماده‌بوونی پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده، زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێده‌درێت.
بڕیاربوو ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن 15ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر ده‌ستپێبكات، به‌ڵام به‌هۆی هاتنی جه‌ژنی قوربان، دواخرا بۆ 27ی ئه‌یلوول و جاری دووه‌میش بۆ 1ی تشرینی یه‌كه‌م دواخرا.
به گوێره‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش، دواخستنی ده‌ستپێكی ساڵی نوێ له 27ی ئه‌یلوول بۆ 1ی تشرینی یه‌كه‌م، بۆ ئاماده‌كاری زیاتره و له راگه‌یه‌ندراوێكیشدا، گوتی: "ناكرێت یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، به خۆپیشاندانی مامۆستایان ده‌ستپێكبكات"، به‌و پێه‌ی له‌و رۆژه‌دا، مامۆستایان خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و تێیدا داوای چاككردنی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌یان كرد.