سه‌ركه‌وتنه‌كانی بایرن میونشن له بۆندزلیگاش وه‌ستا
له گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن دوای 5 سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك، یه‌كسانبوونێكی هاته ڕێ.
كه‌مێك پێش ئێستا، یاری نێوان بایرن میونشن و كۆڵن به یه‌كسانبوون به گۆڵێك به هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له خوله‌كی 40ـی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه، جۆشوا كیمیچ، ئه‌ستێره ده‌ركه‌وتووه‌كه‌ی بایرن میونشن، یانه باڤارییه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخت، به‌ڵام له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 64 ئه‌نتۆنی مۆدیس، هێرشبه‌ری فره‌نسی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ كۆڵن یه‌كسان كرده‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی هێرتابه‌رلین به 2 گۆڵی خاوێن له یانه‌ی هامبۆرگی برده‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاته ریزبه‌ندی دووه‌می بۆندز لیگا.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مڕۆی بۆندز لیگا:
ئینگۆلشتات 1 ـ 2 هۆفینهایم
دارمشتات 2 ـ 2 ڤێرده‌ربرێمن
فرایبۆرگ 1 ـ 0 ئینتراخت فرانكفۆرت
بڕیاره له كاتژمێر 19:30ـی ئێواره، له یارییه‌كی لوتكه‌دا یانه‌ی بورسیا دۆرتمۆند ببێته میوانی یانه‌ی بایر لیڤه‌ركووزن.