حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئیماراتی
K24 – هه‌ولێر
كه‌شتییه‌كی سه‌ربازی ئیماراتی بۆ گواستنه‌وه‌ی یارمه‌تی پزیشكی له ده‌ریای سور ده‌كه‌وێته به هێرشێكی چه‌كدارانی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن.
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ئیمارات رایگه‌یاند گه‌مییه‌كه زیانی به‌ر كه‌وتووه، له رووداوی ده‌ربه‌ندی "باب المندب"، كاتی گه‌ڕانه‌وه له گه‌شتێكی بۆ عه‌ده‌ن، به‌ڵام هیچ زیانی گیانی نه‌بووه.
گوتیشی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی و هێزی ده‌ریایی ده‌ستیان بۆ بۆردومان و تۆپبارانی ئه‌و به‌له‌مانه‌ی حووسییه‌كان كرد كه هێرشیان كردبووه سه‌ر گه‌می ئیمارات.
ڤیدیۆیه‌ك له ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌وه كه پیشان ده‌دات حووسییه‌كان به مووشه‌كێكی ئاراسته‌كراو، گه‌مییه‌كی ئیمارات ده‌كه‌نه ئامانج.