به ڤیدیۆ، دیسان مانچێسته‌ر یونایتد بێ ئومێدا كرا
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له نێو یاریگه‌ی خۆی نه‌یتوانی له یانه‌ی ستۆك سیتی بباته‌وه و تووشی یه‌كه‌مین یه‌كسانبوون بوو له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌ر لیگدا.
یانه‌ی ستۆك سیتی له گێمی یه‌كه‌م، توانی بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژوودا له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد گۆڵه‌كه‌ی به خاوێنی له دژی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بهێڵێته‌وه.
له گێمی دووه‌م، له خوله‌كی 67 ئه‌نتۆنی مارسیال هاته نێو یاریگه و له خوله‌كی 69 یه‌كه‌مین گۆڵی یارییه‌كه بۆ شه‌یتانه سووره‌كان تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 82 جۆ ئالین یاریزانی وێڵزی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ستۆك سیتی یه‌كیسان كرده‌وه و دیسان مۆرینهۆ و یانه‌كه‌ی تووشی شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره كرد.
مانچێسته‌ر یونایتد به شێوه‌یه‌كی كاتی به 13 خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه، ستۆك سیتی، ئه‌گه‌رچی ئه‌م وه‌رزه به 3 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی دێت، به‌ڵام به‌م یه‌كسانبوونه متمانه‌یه‌كی باشی بۆ گه‌ڕایه‌وه.