به ڤیدیۆ... عێراق بۆ یه‌كه‌مینجار بووه پاڵه‌وانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا
له یاری كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی تۆپی پێی ئاسیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵان، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ئێرانی برده‌وه و بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژووی خۆیدا بووه پاڵه‌وان.
له نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندوستان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئێران له فایناڵی جامی ئاسیا به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه له كاتی ئاسایی دا به‌یه‌كسانبوون به بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر خاڵی سزا، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق 4 به 3 له ئێرانی برده‌وه و بۆ یه‌كه‌مینجار بووه پاڵه‌وانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا بۆ خوار ته‌مه‌نی 16 ساڵان.