به ڤیدیۆ... ریال مه‌درید تووشی چواره‌مین یه‌كسانبوون بوو
یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رده‌وامی به یه‌كسانبوونه‌كان دا و ئه‌مجاره‌یان له به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیبار به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ر بوون.
یانه‌ی ئیبار ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵتۆمار كردن كرد، كاتێك له خوله‌كی 6 له رێگه‌ی فران ریكۆ به گۆڵێك پێشكه‌وت، دواتر له خوله‌كی 18 گاریس به‌یل، ئه‌ستێره‌ی وێڵزی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی شایانه یه‌كسان كرده‌وه.
زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید به درێژایی 90 خوله‌كی كۆششی بۆ گۆڕانكاری له ئه‌نجامی یارییه‌كه كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی له داوای یه‌كسانبوون خۆی رزگار بكات و چیرۆكی چواره‌مین یه‌كسانبوونی له‌سه‌ریه‌كی نووسییه‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید به شێوه‌یه‌كی كاتی به 15 خاڵ هاته خانه‌ی دووه‌م، یانه‌ی ئیباریش به 11 خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌م جێگیر بوو، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی بارسا له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ لوتكه‌ی لالیگا ده‌گرێت.