به ڤیدیۆ...ئارسێناڵ له دواساتی یارییه‌كه گۆرزێكی وه‌شاند
له گه‌ڕی حه‌وته‌می پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی ئارسێناڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی بێرنلی بووه، یارییه‌كه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی سه‌یر به گۆڵێكی بێ‌وڵام برده‌وه.
یانه‌ی ئارسێناڵ زۆر نزیك بوو له‌وه‌ی به‌بێ گۆڵ له یاریگه بێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام له خوله‌كی زیادكراوی كۆتایی یارییه‌كه پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوانی یارییه‌كه فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، چامپه‌رلین تۆڕی گۆڵی بێرنلی هه‌ژاند.
یانه‌ی ئارسێناڵ دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به 16 خاڵ بۆ خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌ر لیگ هه‌ڵشكا و به جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی پێشه‌نگ بۆ 2 خاڵ كه‌م كرده‌وه، یانه‌ی بێرنلیش به 7 خاڵ بۆ خانه‌ی چوارده‌یه‌م داكشا.