نهێنییه‌ك له باره‌ی گواردیۆلا ئاشكرا ده‌بێت
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، كتێبێكی نوێی چاپكراوی یۆهاین كرۆیفی كۆچكردوو بڵاو كرایه‌وه، كه تێیدا له به‌شێكی په‌رتووكه‌كه‌دا ئه‌و ئه‌فسانه هۆڵه‌نداییه نهێنییه‌كی نێوان خۆی و گواردیۆلا ده‌گێڕێته‌وه.
یۆهاین كرۆیف، یاریزان و راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه كۆچی دوایی كرد و دوای مردنیشی كتێبێكی بڵاوبۆته‌وه.
كرۆیف ده‌ڵێت: كاتێك من راهێنه‌ری بارسێلۆنا بووم، گواردیۆلا به‌هۆی ئاستلاوازی و خراپی جه‌سته و له‌ش و لاری خه‌ریك بوو ئیداره‌ی بارسێلۆنا پیپ به یانه‌یه‌كی پله‌دووی ئیسپانیا بفرۆشن.
كرۆیف ده‌شڵێت: دواتر من به‌رگریم له گواردیۆلا كرد و به‌ڵێنم به ئیداره‌ی یانه‌كه‌دا ئاستی ئه‌م یاریزانه به‌رز بكه‌مه‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ گواردیۆلا قسه‌م كرد و له‌سه‌ر رۆڵی ئه‌م یاریزانه رێككه‌وتین.
كرۆیف له كتێبه‌كه‌یدا سه‌رسامی خۆی به گواردیۆلا ده‌رده‌بڕی و باسی له‌وه كردووه كه گواردیۆلا له‌ناكاو ئاستی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌رزبووه و شوێنی خۆی له پێگه‌ی یانه‌كه كردووه و وه‌ك یاریزانێكی كاریگه‌ر له هێڵی ناوه‌ڕاست هه‌موو لایه‌كی تووشی شۆك كرد.
كرۆیف ده‌شڵێت: تا ئێستاش گواردیۆلا له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی من ده‌ڕوات كه پێشتر رێنماییم كردووه.
كرۆیف، له نێوان ساڵانی 1973 ـ 1978 یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا بووه، دواتر له نێوان ساڵانی 1988 ـ 1996 ئه‌ركی راهێنه‌ری یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی وه‌رگرت، له مانگی مارسی 2016 كۆچی دوایی كرد.