كوردێك له‌سه‌ر ئاستی عێراق بڕوانامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرێت
سه‌ردار محه‌مه‌د، راهێنه‌رێكی كوردی شاری دهۆكه، دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له خولێكی نێوده‌وڵه‌تی له وڵاتی ئیمارات كرد، بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی راهێنه‌رایه‌تی له یاری تۆپی پێ له‌به‌رزترین ئاست كه جۆری (A)ـه وه‌رده‌گرێت.
سه‌ردار محه‌مه‌د، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ده‌ڵێت: من تاكه راهێنه‌ری باشووری كوردستان بووم كه به‌شداریم له‌م خوله كرد و سووپاس بۆ خوای به خه‌ونی گه‌یشتن به بڕوانامه‌كه‌م گه‌یشتم.
سه‌ردار ده‌شڵێت: راهێنه‌ره‌كانی به‌شداربووی خوله‌كه له وڵاتانی به‌رازیل، ئارجێنتین، ئیمارات و به‌شێك له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ورووپا و ئاسیا هاتبوون.
سه‌ردار بۆ كوردستان24 گوتیشی: خوله‌كه ماوه‌ی 28 رۆژی خایاند و به‌شێوه‌ی دوو قۆناخ به‌ڕێوه چوو، 14 رۆژی یه‌كه‌م به‌شێوه‌ی تیۆری و 14 رۆژه‌كه‌ی دیكه به‌شێوه‌ی پراكتیكی ده‌وترایه‌وه.