رۆناڵدینهۆ خه‌مێكی گه‌وره‌ی خۆی ئاشكرا ده‌كات
رۆناڵدینهۆ، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌ی بارسێلۆنا، له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خه‌م بۆ ئه‌وه ده‌خوات كه نه‌یتوانیوه بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له پاڵ مێسی له بارسێلۆنا یاری بكات.
رۆناڵدینهۆ له 2008 بارسێلۆنای جێهێشت و مێسی له دوای خۆی كرده جێنیشینی، پێش ئه‌وی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی میلان بكات، یارییه‌كی كه‌می له پاڵ مێسی كرد.
له‌مباره‌یه‌وه رۆناڵدینهۆ، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیادا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: من هه‌موو شتێكم به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ته‌نیا داخ له شتێك ده‌خۆم كه نه‌متوانی بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له پاڵ مێسی یاری بكه‌م.
رۆناڵدینهۆ كه پێشتر خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری بردۆته‌وه، ده‌شڵێت: هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م كه رۆڵم له دروستكردنی یه‌كه‌مین گۆڵی مێسی هه‌بوو له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا.
رۆناڵدینهۆ كه پێشتر نازناوی مۆندیالی 2002ـی له‌گه‌ڵ به‌رازیل برده‌وه، ده‌شڵێت: مێسی پێویستی به بردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت و مێدالیا له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی نییه، ئه‌و خاوه‌نی ده‌یان ریكۆرده و هه‌موو جیهان ده‌زانێت كه ئه‌و یاریزانێكی گه‌وره‌یه.
رۆناڵینهۆ گوتیشی: له جامی جیهانی داهاتوو، مێسی ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ هه‌یه.
رۆناڵدینهۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، له هاوینی 2003 له یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه بۆ بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، له ماوه‌ی 6 ساڵی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه 207 یاری ئه‌نجامدا، 94 گۆڵی تۆمار كرد، 2 نازناوی لالیگا و نازناوێكی چامپیۆنز لیگی به‌ده‌ستهێنا.