ئێنریكی هه‌واڵێكی خۆش و ناخۆشی پێ ده‌گات
ده‌سته‌ی پزیشكانی یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رگریكاری فره‌نسی ئۆمتیتی به ئێنریكی راده‌گه‌یه‌نن، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه میدیاكانی ئارجێنتین به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناخۆش له باره‌ی مێسییه‌وه ئێنریكی ده‌ترسێنن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ساموێل ئۆمتیتی به‌رگریكاری فره‌نسی بۆ یاری داهاتووی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئاماده ده‌بێت كه بڕیاره له 15ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ش تاڕاده‌یه‌ك چاره‌سه‌ری ئاستخراپی به‌رگریكاره‌كانی ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی Oleـی ئارجێنتینا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێكانه‌كه‌ی مێسی ترسناكه‌كه، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك ئه‌م راستییه ده‌شارنه‌وه.
ئیدواردۆ باوزا، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینیش له لێدوانێكدا داوا له بارسێلۆنا ده‌كات ئاگایان له مێسی بێت و چیتر سه‌ركێشی پێ نه‌كه‌ن، ده‌شڵێت: من به‌رده‌وام چاودێری ته‌ندرووستی مێسی ده‌كه‌م و پێویسته ئێمه و بارسێلۆنا گرینگی به سه‌لامه‌تی مێسی بده‌ین.
مێسی له لالیگای ئه‌م وه‌رزه له به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید پێكانه‌كه‌ی سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه بگه‌ڕێته‌وه و به‌شداری یاری چامپیۆنز لیگیش به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی بكات.